بە پێی توێژینەوەیەك لەسەدا 20ی هاووڵاتییانی پێگەشتووی عێراق جگەرەكێشن، و بەم هۆیەشەوە رۆژانە چەندین ملیار دینار خەرج دەكرێت.
پێشتر یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەرنامەی نەهێشتنی توتن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند بوو” لە هەر 10 خولەكێكدا گیانلەدەستدانی كەسێك بەهۆی جگەرەكێشانەوە لە عێراق تۆماردەكرێت”.
وەسیم گەیلانی ئاشكراشی كرد ” رۆژانە شەش ملیار دینار لە جگەرەكێشاندا خەرج دەكرێت”.
وەسیم گەیلان، لە لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەدابوو ” لەسەدا 20ی ئەو عێراقییانەی تەمەنیان لە سەرو 18 ساڵەوەیە جگەرەكێشن”.
زیاتر روونیكردۆتەوە ” لەسەدا 40 بۆ 50ی هاووڵاتییانی عێراق گیرۆدەی جگەرەكێشانی نەرێنین بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بەر دوكەڵی جگەرەكێشان دەكەون”.
لە بارەی ئەو پارەیەی لە كێشانی جگە خەرج دەكرێت، ئەم بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق روونیكردەوە ” لە عێراق رۆژانە 6 ملیار دینار لە جگەرەكێشاندا خەرج دەكرێت و ئەوەش دەستنیشان كراوە كە ماددەی ژەهراوی و مادەی هۆشبەر لە جۆرە جیاوازەكانی جگەرەی ئاسایی و جگەرەی ئەلیكترۆنیدا هەن”.
“جگەرە ئەلیكترۆنییەكان 127 ماددەی ژەهراوییان تێدایە لەنێویاندا ماددەی قوڕقوشم، بۆیە لە هەر 10 خولەكێكدا، حاڵەتێكی مردن بەهۆی جگەرەكێشانەوە لە عێراق تۆمار دەكرێت” وەسیم گەیلانی وای گووت.


































































