شەهلا ڕەشید- سۆران
شارەزایەكی دەروونناسی، دەڵێت” جۆری پێكەنین لە هەر كەسێكدا لەڕووی ئەوەی دەنگی بەرز بێت یان نزم ئەوا پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ زیادكردنی تەمەن هەیە.
سوسەن ڕەفیعی، شارەزایەكی دەروونی لە فاكەڵتی زانستە پزیشكییەكانی نیشابوور، بە ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاگەیاند” پێكەنین توانایەكی ناوخۆییە و پێویستە زیاتر بەكاری بهێنین، چونكە بەها و كاریگەرییە ئەرێنیەكانی تەنها سنووردار نییە بەو كەسانەی كە پێدەكەنن، بەڵكو كاریگەریی لەسەر دەروونی دەورووبەریشی دروست دەكات و دەتوانرێت سوودی لێوەربگرێت بۆ كەمكردنەوەی زۆرێك لە ئازارەكان، هەروەها پێكەنین كاردانەوەیەكی نائیرادییە و دەبێتە هۆی گرژبوونی 15 ماسولكەی دەموچاو، خێراتر هەناسەدان، بە ئاسانی ڕۆیشتنی خوێن بۆ بەشەكانی جەستە و كەمكردنەوەی ماندوێتی و دروستكردنی وزەی ئەرێنی.
سەبارەت بە توێژینەوەكانی ئەم دواییەش، سوسەن ڕەفیعی، گووتیشی” لێكۆڵینەوەكانی ئەم دواییە دەریدەخەن” ئەو گروپانەی پێكەنینێكی بچووكیان هەیە واتە هاوشێوەی زەردەخەنەیەك ئەوا تەمەنیان 45 ساڵە، گروپی دووەم ئەو كەسانەی پێكەنینیان مامناوەندە 72 ساڵە و ئەوانەی لە گروپی سێیەمدانە تایبەت خانمان تەمەنیان 79 ساڵە، چونكە ئافرەتان زیاتر لە پیاوان پێدەكەن، ئەمەش لە ئەنجامدا پەیوەندی تەندروست لە جەستەدا دروست دەبێت.


































































