رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو سزای له سێدارەدانی (کامه‌ران شێخە)ی بڵاو كردەوە، و ده‌ڵێت “بەندکراوێكی مەزهەبیی کورد بووه، دوای 15 ساڵ بەندکران سزاكەی جێبەجێ کرا”.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ده‌ڵێت” سزای له‌سێدارەدانی کامه‌ران شێخە، بەندکراوی مەزهەبیی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد دوای 15 ساڵ بەندکران، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کراوه”.
به‌پێی هەواڵی رێكخراوه‌كه ” ناوبراو دوایین تۆمەتباری دۆسیەیەک بووه کە لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا زۆربه‌یان لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون”.