” بڕیار وایە لە داهاتوو لە ئیدارەى سۆرانیش بکرێتەوە”
زارى کرمانجى:
وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاوى حکومەتى هەرێم، خولی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی بۆ ئافرەتانی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانی ئافرەتان، وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) چەند خولێکی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکاتەوە؛ تاوەکوو بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، پشت بەخۆیان ببەستن.
عەبدولباست ئەمین، سەرپەرشتی پرۆژەکە ڕاگەیاندووە، “خولەکە سەرەتا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ى تەممووز، لە شاری دهۆک دەستی پێ کرد و ئەمڕۆش کۆتایى بە خولەکە دێت؛ بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو، 3١ى تەممووز، لە هەڵەبجە دەست پێ بکەین و دوای تەواوبوونی، لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە.
باسی لەوەش کرد “بریارە خولەکە لە شارەکانی هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سۆران، ئاکرێ و هەولێریش بەڕێوە بچێت، بەڵام تا ئێستا وادەی بەڕێوەچوونی خولەکە لەو پێنج شارەی هەرێمی کوردستان دەستنیشان نەکراوە.
سەرپەرشتی پرۆژەکە ئاماژەى بەوەشکرد “بەهێزکردنی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی ناوخۆیی لایەنێکی پێویستە بۆ زیادکردنی خۆڕاگریی کەرتی کشتوکاڵ لە بەرامبەر هەر قەیرانێکی ئابووری یان مرۆیی، وەک تێبینی دەکرێت لە هەرێمی کوردستان هەڵاوسانێکی زۆر هەیە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە جیهاندا.

































































