لە کەناری مۆریتانیا کەشتییەک کە 300 سەرنشینی هەڵگرتبوو ژێر ئاوکەوت، لە ئەنجامدا 15 کەس خنکان و 150 کەسیش بێسەروشوێنن.
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند ” رۆژی 24-7-2024لە کەناری مۆریتانیا کەشتییەک کە 300 سەرنشینی تێدابووە ژێرئاوکەوتووە، لە ئەنجامدا 15 کەس خنکاون و زیاتر لە 150 کەسیش بێسەروشوێن بوون”.
ڕێکخراوەکە زیاتر روونیكردۆتەوە ” هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی مۆریتانیا 120 کەسیان ڕزگارکردووە، کە 10یان بەخێرایی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، هاوکات هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی کەسە ونبووەکان”.