زاری كرمانجی-سۆران
ئێوارۆەی ڕۆژی چوارشەممە 24ـی تەمموزی 2024، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و جێگری سەرپەرشتیار و قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و قائیمقامی قەزای چۆمان و بەرپرسانی حکومی و حزبی، وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی شارەکان بۆ تۆپی پێ، لە یاریگای د.فرسەت سۆفی لە شاری سۆران، لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی هەولێر و هەڵەبجە بەرێوەچوو.
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” پاڵەوانیەتییەکە لەژێر چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی وەرزشی سۆران لەسەر ئاستی کوردستان کرابوویەوه، لە پاڵەوانییەتیەکەدا (64) هەڵبژاردە بەشداریان تێدا کردبوو بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی کوردستان تەکنەلۆجیای (VAR) لە پاڵەوانیەتێکدا بەکارهێنرا”.
گووتیشی: ” هەڵبژاردەی هەولێر توانی ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانییەتیەکە دوای سەرکەوتنیان بەسەر هەڵبژاردەی هەڵەبجە بە ئەنجامی (4 _3) لە کۆتایدا خەڵات بەسەر براوەی یەکەم و دووەم و باشترینەکان دابەشکرا.