مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
دوو یاریزانی تایكواندۆی سۆران، لە شاری كەركووك بەشداری پاڵەوانێتییەك دەكەن.
یوسف زاهید ی تەمەن 11 ساڵ و سەهەند جەرگیز ی تەمەن 12 ساڵ، دوو یاریزانی تایكواندۆی سۆرانن لە بەشی بۆكسینگ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـى تەممووز بەشداری لە پاڵەوانێتی نێو دەوڵەتی (بۆكسینگ) دەكەن لە شاری كەركووك كە لەلایەن ڕێكخراوی بایۆس ئەنجام دەدرێت.
یوسف و سەهەند، دوو پاڵەوانی یاری تایكواندۆن و لە چەندین پاڵەوانییەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەشدارییان كردووە و خاوەن دەستكەوت و نازناوی كەسین.