محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی:
قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لە قەزای چۆمان دروست دەکرێت و بەناوی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر فەرسەت سۆفی دەکرێت.
ئەندازیار یاسین حەسەن، بەڕێوەبەری بیناسازی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە قەزای چۆمان قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار دروست دەکرێت، بۆ دەستپێکردنی کارەکانی ئەو قوتابخانەیە رەزامەندی دراوەو، تا ئێستا شوێنی دروستکردنەکەی بەفەرمی بۆ دیارینەکراوە ئاخۆ لە سەنتەری چۆمان بێت یان شوێنێکی تری سنووری ئەو قەزایە، ئەو قوتابخانەیەش وەک وەفایەک بەناوی فەرسەت سۆفی دەکرێت و ١٨ پۆلی دەبێت.