بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی كەشوهەوای بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەكراوە ” ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش دادەبەزن”.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێك لە سنووری باشووری هەرێم كەمێك تۆز و خۆڵ دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، خێرای باش (5 – 20)كم دەبێت بە ئاڕاستەی باكوری خۆرئاوا و مەودای بینین (7 – 9)كم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە سنووریەكان ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی سوك هەیە، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە، خێرای باش (5 – 20)كم دەبێت، مەودای بینین (7 – 9)كم دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر- 43، سلێمانی- 41، دهۆك- 41، زاخۆ- 42، هەڵەبجە: 44، كەركوك- 46، سۆران- 41، حاجی ئۆمەران-33، گەرمیان- 46.