زاری كرمانجی-سۆران
سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە (3393) لە 23ـی تەمموزی 2024 كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە: لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بە مەبەستی ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و پیشەوەرانی هەرێمی كوردستان، كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ ڕاگرتنی وەرگرتنی چەند باجێك، یەكێك لەوانەش باجی سەر (سەمونخانە و نانەوەخانەكان).
لەوڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئەم بڕیارە تاچەند كاریگەرە بۆ دابەزاندنی نرخی نان لە نانەوەخانەو سەمونخانەكاندا، سەفا سەعید خان دۆڵەمەری، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەم بڕیارەی سەرۆكی حكوومەت ئاسانكاریە بۆ خاوەن نانەوەخانەكان و سەمونخانەكان، بە لێخۆشبوونی باج”.
گووتیشی: ” بەشێوەیەكی بەردەوام لەلایەن لیژنەكانمان چاودێری نانەوەخان و سەمونخانەكان دەكرێت، لە ڕووی كێشی ئەنگوتك و دیاری كردنی نرخی نان و پابەندكردنیان بەڕێنماییەكان، هەر بڕیارێكی نوێ بدرێت و ڕێنمایمان پێبگات، دەست دەكەین بە پێدانی ڕێنمایی پابەندكردنی خاوەن كارەكان.