محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
بوونی ژمارەیەك رووبار لە قەزاو ناحیەكانی سنووری ئیدارەی سۆران وایكردووە هاووڵاتییان و گەشتیارانی بیانی روو لەم شوێنانە بكەن بەمەبەستی مەلەكردن و كات بەسەر بردن، بەرگری شارستانی سۆران ئاماری خنكان و رزگاركردنی لە سنوورەكەیان بۆ دە مانگی ئەمساَل دەخاتەڕوو.
مقەدەم بەیار محیەدین، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” سەرەڕای هەڵواسینی تابلۆی هۆشیاركردنەوە لە شوێنە مەترسی دارەكانی رووبارەكانی ئیدارەی سۆران حالەتەكانی خنكانی جۆراو جۆرا لە ئاودا بەردەوامی هەیە، بە تەنها لە دە مانگی ئەمساڵ 12 هاووڵاتی لە رووبار خنكاون و تیمەكانیشمان توانیویانە شەش كەس لە خنكان رزگار كردووە”.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران دەشڵێت” ئەو كەسانەی لەنێو ئاو خنكاون و یاخود لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی رزگار كراون و گیانیان لەدەستداوە خەڵكی ناوچەكەو گەشتیار بوونە لەنێو قوربانیانیش تەمەن و رەگەزی جیاوازی هەبووە.