زاری كرمانجی-سۆران
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاشكرایی دەكات: ” لە ماوەی نزیكەی حەوت مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 2024 تا ئێستا 11 كەس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خنكاون”.
ڕائید ڕەوەند هاودیانی بۆ زاری كرمانجی گووتیشی: ” لەوانە 9 كەس لە ڕووبار و سەرچاوە ئاوییەكان و 2 كەسیش لە نێو حەوزدا خنكاون، توانراوە تەرمی 10 كەس لەو خنكاوانە بدۆزرێتەوە، تەنها تەرمی كچێكی تەمەن 14 ساڵ تا ئێستا لە ڕووباری چۆمان چارەنووسی نادیارەو نەدۆزراوەتەوە”.
وتەبێژی بەرگی شارستانی سۆران، داواكاریشە لە هاووڵاتییان ڕوو لەم ڕووبارو شوێنانە نەكەن كە مەترسیدارن بۆ مەلەكردن، هەروا داواش لە دایك و باوكان دەكات، ئاگاداری منداڵەكانیان بن لەكاتی مەلە كردندا.

































































