پ.ی.د. ئەڤین فەتاح حاجی مام
مامۆستای زانکۆ
لە مێژووی مرۆڤایەتی هەمیشە گاپێک بوونی هەیە کە لە ئەنجامی جیاوازی بەهاوهەڵوێستەکانی نێوان نەوەیەک و نەوەیەکی تر، بەتایبەتی لە نێوان گەنجان و باوباپیرانیان ئەم گاپە پەیدا دەبێت.
زیادبوونی پێداویستی ژیان لەم جیهانە کەرەستەیەدا کە بووەتە هۆکارێکی سەرەکی ئەو نائومێدیە وە گۆرانکاری زیهنی و دیدگا و دونیابینینی گەنج بۆ ژیانکردن، سەرەڕای ئەمەش هەلوێست و رۆلی حکوومەت لە پێشهاتەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵی هۆکارگەلێکن بوونەتە بەربەستێک لەنێو گەنجان کە وای کردووە نەتوانن مەزەندەی ژیانێکی گەنجاو و شیاو بکەن بۆ خۆیان و خێزانەکانیان وایکردووە نائومێدانە ملی ڕێگاکە بگرنەبەر.
ئەوەی جێگای ئاماژەیە دەبێت قبوولی ئەوە بکەین کە گەنجاکان ناتوانن وەک باو و باپیرانیان بن، دەبێت قبوول بکرێن وەک خۆیان بۆ ئەوەی تووشی ئەو نائومێدیە نەبن. ئەوەی ئەم بەرپرسیارەتەی لەسەرە جیلی ناوەندە، حکوومەتە، دامەزراوەکانە، سەنتەر و رێکخراوە پەیوەندیدارەکانە کە بە ناوی گەشەپێدان، ئەتەکێت سەردەمی نوێ، ئامۆژگارییە نازانستییەکانیان و پەیڤە قەلەو قەلەوەکانیان گەنجیان تووشی هەراسان، ڕەشبینی ، بێ هیوایی، نا ئومێدی کردیە.
گەنج هەمیشە هێزی کارە لە سێکتەری ئابوری و کلتووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و شارستانی، بۆیە ڕابەراییەتیکردنیان بە ئاراستەی درووست کارێکی هەرە گرینگە پێویستە دەستەیەکی رۆشنبیری و فکری و نەتەواییەتی و کلتووری سەرپەرشتی و بەدواداچوونی بۆ بکە.
یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکانی گەڕانەوەی ئومێد لە نێو گەنجان بریتیە لە نیشاندانی ئومێد بە ژیانکردن، دەبێت پیشانیان بدەین کە چۆن کارە بچووکەکان دەتوانن جیاوازیەکی گەورە دروست بکەن. ناکرێت چاوەڕێی ئەوە بکات پرۆژەیەکی مەزن بنیاد بنێ تا کاری تێدا بکات، دەکرێ تەنها بە زەردەخەنەک، پەیڤێک کەسێک دڵخۆش بکات کە لە دەرئەنجام ئومێدێکی ساوا و تازە لۆ ناخی بەرجەستە دەکات.
بەشداری پێکردنی گەنجان لە سەرەتای تەمەنیان بە کاری خۆبەخش، چالاکی گروپ، یان بەرنامە رۆشنبیریە زانستییەکان کە ئەم چەمکانە هەر لە دێرزەمانەوە کاری پێکراوە، بەڵام بە فۆڕمی جیاواز وەک کاری هەرەوەرزی. لە سەردەمی کۆندا، دەبێت گەجەکان فێری کلتووری پاداشتی خوودی بکەین وەک ئاهەنگ گێڕان بۆ سەرکەوتنەکانیان.
گەنج دەبێت بزانێت کە شکستەکان هاوکارن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری داهێنەرانە بۆ کاری داهاتووییان، هانیان بدەین بۆ بینینی کێشەکان وەک دەرفەت بۆ گەشەکردن و فێربوون. فێریان بکەین کە شکستەکان بەشێکی سەرەکین لە پرۆسەی فێربوون. فێری ستراتیژی گەشبین و ئارامیان بکەین کە چاندنی هیوا و ئومێد کات و ئارامگرتنی دەوێت.
بۆیە پێویستە لەسەر خێزان، حکوومەت و لایانە پەیوەندیدارەکان کاربکەین لەسەر هەڵسەنگاندن و قبوولکردنی گەنج وەک خۆیان وە گەڕانەوەی ئومێدیان بۆ ئەوەی نەوەیەکی بەهێز دروست بکەین بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ خۆیان و خێزانیان. لە کۆتاییدا هەم جیلی نوێ نائومێد نابێت لێمان هەم جیلی کۆنیش لێمان زوویرنابن.