مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دامەزراوەی هێنلی بەهێزترین جیهانی بۆ ساڵی 2024 دیار كرد.
بەپێی داتاكانی دامەزراوەی هێنلی بۆ پاسپۆرتە جیهانییەكان كە بارەگاكەی لە لەندەنە، ڕیزبەندی بەهێزترین و باشترین پاسپۆرتی جیهانی بڵاو كردەوە، ئەمساڵ سەنگافورە سەرووی ڕیزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانی گرتووە و هاووڵاتییانی دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە، گەشتی 195 وڵاتی پێ ئەنجام بدەن، پاسپۆرتی وڵاتانی ژاپۆن و ئیسپانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، پلەی دووەمی ڕیزبەندییەكەیان گرتووە و هاووڵاتییانیان دەتوانن بە بێ ڤیزا گەشت بۆ 192 وڵات بكەن.
هەروەها ئەفغانستان لاوازترین و خراپترین پاسپۆرتی جیهانی هەیە، هاووڵاتییانی دەتوانن تەنیا گەشتی 26 وڵات بكەن بە بێ ڤیزا .