زاری كرمانجی – سیدەكان:
دەڤەری برادۆست خاوەنی رووبەرێكی بەرفراوانی كوێستان و رەز و باخە، ساڵانە هاووڵاتییان بە مەبەستی كار و كاسبی رووی تێدەكەن، خراپی رێگا و بانەكانیش گرفتیان بۆ دروست دەكات، بەڵام ئەمساڵ حكوومەتی هەرێمی كوردساتان سەرجەم رێگە سەرەكی و لاوەكییەكانی بۆ خاوێن كردوونەتەوە .
لەم بارەیەوە، ئیحسان چەلەبی قائیمقامی قەزای سیدەکان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستکرا بە پاککردنەوەو فراوانکردنی ڕێگەی تەواوی گوند و ڕەزو باخ و کوێستانەکانی سنوری قەزاکەمان، ئەمەش ئاسانكاریان بۆ دروست دەكات.
ئیحسان چەلەبی، گووتیشی:” هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردن و قیڕتاوكردنی رێگەی سەرەكی گوند و ئاواییەكانی دەڤەرەكەمان .