ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ نووسراوی بۆ فەرمانگەكان كرد بۆ ئەوەی لەمەودوا پەكەكە وەك حزبێكی قەدەغەكراو ناوی بهێنن.
پێشتریش نووسراوی هاوشێوە بۆ هەر یەك لە حزبی بەعس و چەكدارانی داعش كراوە و لە یاسا دەرچوو هەژمار كراون.
لە نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هاتووە ” چیتر ناوی پەكەكە وەك لایەنێكی سیاسی نەهێندرێت، بەڵكو كاتێك ناوی پەكەكە دەهێنن بنووسن پارتی كرێكارانی كوردستانی قەدەغەكراو”.