زاری كرمانجی-سۆران:
بۆ لە نزیكەوەی ئاگادار بوون لە شێوازی بەڕێوەچوونی كارەكانی بەرپرسانی ئیداری سۆران، شوێنی كارگەی ڕیسایكلین لە قەزای ناوەندی سۆران بەسەر دەكەنەوە.
خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت : ” ڕێكارەكانی دروستكردنی كارگەی ڕیساكلین لە ئیدارەی سۆران بەردەوامیان هەیە، لە ئێستاشدا دروستكردنی شەقامێك بۆ شوێنی كارگەكە، لەسەر بوودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار، بە گوژمەی 537 ملیۆن و 350 هەزار دینار، لە ڕێگای بەڵێندەرایەتی لە قۆناخی جێبەجێ كردندایە”.
ڕاشیدەگەیەنێت: ” هەوڵەكان بەردەوامیان هەیە بۆ دامەزراندنی كارگەكە بە دروستكردنی چارەسەری زبڵ و خاشاك لە تەواوی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكات.