شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
میریام فارس، گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند” ڕۆژی ٤ ی مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر كۆنسێرتێك بۆ هەوادار و گوێگرەكانی ساز دەكات.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەساڵی 1983 لە دایك بووە و لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی بە كاری هونەری كردووە، ميريام هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێكی ئەمریكی كردووە بە ناوی دانی مێتری و خاوەن منداڵێكن بە ناوی جایدن.