زاری كرمانجی-سۆران
پیاز یه‌كێكه له‌و سەوزانەی چاره‌سه‌ره بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی و له ناو پزیشكانی ڕۆژئاوادا پیاز به دكتۆر پیاز ده‌ناسرێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و سوده بێ شومارانه‌ی كه پیاز هه‌یه‌تی و ئێمه‌ش لێره‌دا باس له چه‌ند سودێكی ده‌كه‌ین :
1- نه‌خۆشی و كێشه‌كانی گوێ :
ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی بیستن و ئازاری گوێچكه یان هه‌ر كێشه‌یه‌كی تری گوێیان هه‌یه ده‌توانن پیازێك له‌تبكه‌ن و پارچه‌یه‌ك له پیازه‌كه له كونی گوێچكه‌یان دا بنێن و به‌و جۆره‌ش هه‌رچی كێشه و ئازار هه‌یه له گوێچكه‌دا نا یهێڵێت
2- چاره‌سه‌ره بۆ سوتاوی :
زۆربه‌ی ئه‌وچاره‌سه‌رانه‌ی كه بۆ سوتاوی به‌كار دێن ئه‌گه‌ر ئازاری سوتاویه‌كه‌ش نه‌هێڵن ئه‌وا ناتوانن ئاسه‌واری سوتاویه‌كه بشارنه‌وه و له‌وانه‌شه كه كاریگه‌ری خراپیان بۆ شوێنێكی تری جه‌سته هه‌بێ به‌ڵام پیاز چاره‌سه‌رێكی سیحراوی سوتاویه‌و ته‌نها له‌چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كی كه‌مدا ئازاری سوتاوی ناهێڵێت ئه‌گه‌ر پارچه پیازێك له‌سه‌ر سوتاویه‌كه دابنرێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هیچ زیانێكی بۆ به‌شێكی تری جه‌سته‌ش نابێت
3- ئازاری پێوه‌دانی هه‌نگ ناهێڵێت :
شتێكی ڕوونه كه كاتێ هه‌نگێك به كه‌سێكه‌وه ده‌دات هه‌ست به جۆرێك له ئازار ده‌كات ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چزویه‌ك له له‌شدا به‌جێده‌هێڵێت جا ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ك پیاز له‌سه‌ر شوێنی پێوه‌دانی هه‌نگه‌كه دابنرێت و به پارچه په‌ڕۆیه‌ك ببه‌سترێت ئه‌وه له‌ماوه‌ی یه‌ك چاره‌كدا چزوه‌كه ده‌رده‌كات و ئازار ناهێڵێت
4- دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و نه‌هێشتنی تا :
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست به‌رزی پله‌ی گه‌رمی له‌شه‌وه ده‌ناڵێنی ئه‌وا زۆر به‌ساده‌یی ده‌توانی پارچه‌یه‌ك یان دوو پارچه پیاز له ژێر پێت دابنێیت و پاشان گۆره‌وی له پێبكه‌یت بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك یان كه‌متر به‌وجۆره‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ت داده‌به‌زێت كه خۆیشت باوه‌ڕی پێ ناكه‌یت
5- كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌كتریاو ڤایرۆسه زیانبه‌خشه‌كان له‌له‌شدا :
له‌وانه‌یه له‌له‌شی هه‌ر مرۆڤێكدا چه‌ندین جۆر له به‌كتریاو ڤایرۆسی زیانبه‌خش هه‌بن كه مرۆڤ توشی چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی بكات جا پیاز دژه به‌كتریاو ڤایرۆسێكی باشه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ژه‌مه خواردنه‌كاندا بخورێت و به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات
6- بۆنی ده‌م و گه‌ده ناهێڵێت :
ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌كی پیاز ڕۆژانه بۆماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك بجویت ئه‌وا بۆنی ده‌م و گه‌ده ناهێڵێت و له‌به‌كتریاو ڤایرۆسی پیس پاكیان ده‌كاته‌وه
7- خوێن ڕوونده‌كاته‌وه و دڵ ده‌پارێزێت :
پیاز هۆكارێكی باشه بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی خوێن و ڕێگه گرتن له خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن و مه‌ینی خوێن له بۆریه‌كاندا و یارمه‌تیده‌رێكی باشیشه بۆ گه‌یاندنی ئۆكسجین به دڵ و ڕێكخستنی سوڕی خوێن و لێدانه‌كانی دڵ
8- موی سه‌ر به‌هێز ده‌كات :
ئه‌گه‌ر شه‌وانه پێش خه‌وتن به ئاوی پیاز سه‌رت مه‌ساج بكه‌یت و پێستی سه‌رو قژتی پێ ته‌ڕ بكه‌یت ئه‌وا ڕێگری له وه‌رینی موی سه‌رت ده‌كه‌یت و له ماوه‌ی مانگێك یان زیاتر دا به ڕوونی هه‌ست به ئه‌نجامه باشه‌كه‌ی ده‌كه‌یت به‌مه‌رجێك به ئاوی زۆر گه‌رم سه‌رت نه‌شۆیت و ده‌بێت ئه‌و ئاوه‌ی كه سه‌ری پێده‌شۆیت كه‌مێك له شله تێن سارد تربێت
9 – هێزی پیاوه‌تی زیاد ده‌كات
10- ئازاری سك ناهێڵێت :
خۆراكه چه‌وره‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی سك ئێشه و ئازاری گه‌ده‌ن و بۆچاره‌سه‌ری ئه‌م ئازاره‌ش پیازێك بكه به‌دوو كه‌رته‌وه‌و له ناو كوپێك ئاودا بیكوڵێنه‌و كاتژمێری جارێك كه‌وچكێكی لێ بخۆره‌وه له سك ئێشه ڕزگارت ده‌كات
11-كێشه‌كانی هه‌ناسه‌دان :
ئه‌گه‌ر هه‌ست به ته‌نگه نه‌فه‌سی ده‌كه‌یت ئه‌وا پیازێك به جوانی ورد بكه‌و له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵی بكه‌و بیده له سنگت
12- چاره‌سه‌ره بۆ كۆكه‌و قوڕگ ئێشه :
بۆچاره‌سه‌ری كۆكه‌و قوڕگ ئێشه ده‌توانن پیازێك بكه‌ن به دوو كه‌رته‌وه‌و پاشان كه‌مێك شه‌كر به‌سه‌ر هه‌ركه‌رتێكیدا بكه‌و چاوه‌ڕێبكه تا شه‌كره‌كه هه‌ڵده‌مژێت و پاشان بیخۆ
13- ڕشانه‌وه‌و دڵ تێكچوون :
زۆرن ئه‌وانه‌ی كه به زۆرشت دڵیان تێك ده‌چێت و ده‌ڕشێنه‌وه به‌تایبه‌ت له كاتی سه‌فه‌ركردن به‌سه‌یاره‌و ئه‌گه‌ر رێگه‌شیان دوور بێت جا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وا ده‌توانی كه‌وچكێك ئاوی پیاز یان زیاتر بخۆیته‌وه
14- پیاز نه‌خۆشی شه‌كره چاره‌ده‌كات و هێزی مێشك و بینایی چاو زیاد ده‌كات
15- ڕزگاربوون له كه‌مخه‌وی :
خواردنی پیاز به شێوه‌ی ڕۆژنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له خه‌وزڕان و كه‌مخه‌وی ڕزگارت بێت و شه‌وانه به‌ئارامی خه‌وت لێبكه‌وێت و چ كات ویستت بخه‌ویت
16-نه‌هێشتی ئازاری ددانی كلۆربوو :
ئه‌وانه‌ی ددانیان كلۆربووه‌و ئازاری هه‌یه و شه‌وانه خه‌به‌ریان ده‌كاته‌وه ده‌توانن له‌كاتی بوونی ئازاردا پارچه‌یه‌كی بجوكی پیاز له‌سه‌ر كلۆری ددانه‌كه دابنێن و له چه‌ند خوله كێكدا ئازاری نامێنێت
17- پیاز په‌ڵه‌ی ده‌موچاو ناهێڵێت :
ئه‌گه‌ر ئاوی پیاز وه‌كو گیراوه‌یه‌ك به‌كاربێت و مه‌ساجی ده‌موو چاوی پێبكرێت و كاتژمێرێك پێوه‌ی بمێنێته‌وه‌و پاشان به‌ئاوی شله تێن بشۆردرێت ئه‌وا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا به ڕوونی هه‌ست به‌كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌كرێت له‌نه‌مانی په‌ڵه‌ی ده‌مووچاو ئه‌مه ئه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی پیازه‌كه‌ت به كارهێنا ده‌رمانی تری وه‌كو ماكیاژو كرێمی تر به‌كار نه‌هێنی چونكه به‌و جۆره واده‌كه‌ی ئه‌و ئیشه‌ی پیازه‌كه له‌سه‌ر پێستت كردوویه‌تی پوچه‌ڵی بكه‌یته‌وه
18- ئه‌گه‌ر پیاز له‌سه‌ر جێی گازی سه‌گ و پشیله دابنرێت چاكی ده‌كاته‌وه .
پیاز سودی له‌بن نه‌هاتووی زۆره هه‌ر بۆیه دكتۆره‌كان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام پیاز له‌ژه‌مه خۆراكیه‌كانماندا هه‌بێت
تێبینی :
1- نا بێت له‌كاتی خواردنی پیازدا ڕاسته‌وخۆ چای به‌دوادا بخورێته‌وه تا وه‌كو دوای لانی كه‌م كاتژمێرێك چونكه چا خواردنه‌وه راسته‌وخۆ دوای هه‌ر خۆراكێك به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی ئه‌و خواردنه ده‌كوژێت .
2- بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن پیاز بۆنی ناخۆشه‌و پێمان ناخورێت ده‌توانن دوای خواردنی پیاز چه‌ند چڵێك نه‌عنا یان ئه‌گه‌ر نه‌عناش ده‌ست نه‌كه‌وت كه‌ره‌وز بخۆن بۆ نه‌هێشتنی بۆنه‌كه‌ی.
س: دکتۆری سەرهێڵ