ئیسرائیل لە رێگەی ڕاوێژكارێكی حكومەتەكەی ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێكی وێرانكەری بۆ سەر ناوچەیەكی ستراتیژی عێراقی خستەڕوو.
ئیدی كۆهین چاودێری سیاسییو ڕاوێژكاری حكومەتی ئیسرائیل لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردۆتەوە” ئەگەر میلیشیا عێراقییەكان موشەك ئاڕاستەی ئیسرائیل بكەن، ئەوە بەندەری بەسرەی عێراقیش چارەنووسی هاوشێوەی بەندەری حودەیدەی یەمەن دەبێت”.
ئەم قسانەی راوێژكارەكەی حكومەتی ئسیرائیل لە دوای ئەوە هات كە لە 20 ئەم مانگە، سوپای ئیسرائیل هێرشێكی وێڕانكەری كردە سەر بەندەری حودەیدەی یەمەن و وابڵاو كرایەوە كە هێرشەكە لەڕێگەی 20 فڕۆكەی جەنگیی لەجۆری ئێف 15 ئەنجام درا و عەمبارەكانی سووتەمەنیو بنكەكانی گومرگیان لەو بەندەرە كردە ئامانج، و نزیكەی 84 كەس بریندار بوون.
حوسییەكان بەدرۆنێكی بۆمبڕێژكراو ناوجەرگەی تەلئەبیبیان كردە ئامانج و بووە هۆی كوژرانی ئیسرائیلییەك .