زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوو قوتابیانی زانکۆی سۆران بەشدارییان کرد لە ئۆڵۆمپیادی وەرزشی لە شاری هەڵەبجە کە بۆ قوتابییانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو، زانکۆی سۆران لە یارییەکانی شەتڕەنج و مەلەوانی یاری کرد خۆشبەختانە توانی لە هەردوو یاری پلەی سێیەم مسۆگەر بکات و بە مێداڵیای بڕۆنزی بگەڕێنەوە بۆ شاری سۆران.
د. کەمال نادر، بەرپرسی چالاکی وەرزشی و هونەری لە زانکۆی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ساڵانە زانکۆی سۆران گرنگی بە چالاکییە وەرزشییەکان دەدات و بە گوڕ و تینەوە قوتابیانی بەشداری دەکەن لە پاڵەوانیەتی و پێشبڕکێ وەرزشییەکان، و لە داهاتوو کاری جوانتر و باشتر دەکەین بۆ خزمەتی قوتابیەکانمان.
گوتیشی، دڵخۆشین بەم دەستکەوتە مەزنەی قوتابیەکانمان کە لە ئۆڵۆمپیادی شاری هەڵەبجە بەدەستیان هێناوە و سوپاسی ماندووبوونی مامۆستاکانمان دەکەین و هەروەها سوپاسی پێ پایانم بۆ زاری کرمانجی.