زارى کرمانجى:
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ى تەممووزى ٢٠٢٤، لە دەوروبەرى کەسنەزان دایکێک و منداڵەکەى لە باڵەخانەیەکى هەشت نهۆمى کەوتنە خوارەوەو گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاندووە “لە پڕۆژەیەكی دەوروبەری كەسنەزان، دایكێك و منداڵەكەی لە نهۆمی هەشتەمی باڵاخانەیەك كەوتوونەتە خوارەوە، كاتێك تیمەكانمان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە، بینیویانە كە هەردووكیان گیانیان لەدەست داوە”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ”تیمەکانمان چاوەڕوانیان كردووە تا پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکەو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن، جارێ نازانرێ هۆکارى کەوتنەوە خوارەیان چۆن بووە، تا لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبن”.

































































