مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، ژمارەیەك هاووڵاتی عەرەبی و بیانی كە بە شێوەیەكی نایاسایی هاتوونەتە نێو خاكی عێراقەوە، دیپۆرتی وڵاتەكانیان كرانەوە .
فەریق ڕوكن وەلید خەلیفە تەمیمی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند “لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا بە هاوكاری سەرجەم كەرتە ئەمنییەكان، توانیان ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی عەرەب و بیانییەكان دەستگیر بكەن كە بە شێوەیەكی نایاسایی هاتوونەتە نێو خاكی عێراق و ئیقامەی فەرمییان نەبوو،”
تەمیمی ئاماژەی بەوەش كرد”هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە پشكنینی بازگەكانی هاتنە نێو شاری بەغدا و بەدواداچوون بۆ ئەو بەندەرانەی كە لەو ڕێگەیەوە گەشتیاران دەتوانن دزە بكەنە ناو پایتەختەوە،”
دەشڵێت “ژمارەیەكی زۆر لە تاراوگەییەكان كە ڤیزای یاساییان نییە، دیپۆرت كراونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.”

































































