زاری کرمانجی :
تەنیا ئەمساڵ پێنج ملیار و 300 ملیۆن مۆبایل لە جیهاندا فڕێی دراوە هەر وەکوو ئەنجوومەنی خۆڵ و خاشاکی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیاندراوێکدا هێمای بۆ کردووە.
ئەنجوومەنی خۆڵ و خاشاکی نێودەوڵەتی کە ئۆفیسی سەرەکی لە برۆکسلە ڕایگەیاند :” هاووڵاتییان لە بڕی ئەوەی مۆبایلەکانیان چاک بکەنەوە، فڕێی دەدەن یان لە کۆگای ماڵەکانیان هەڵدەگرن و چیتر بەکاری ناهێنن.”
نزیکەی 17 ملیار مۆبایل لە جیهاندا هەیە و ئەنجوومەنەکەش هۆشداری دەدات ئەگەر بەکارنەهێنانەوەی دووبارەی مۆبایل و کەرەستە کارەبایییەکان و بابەتی ئەلیکترۆنی بەکار نەیەتەوە و ڕیسایکلین نەکرێتەوە، تاوەکوو ساڵی 2030 خۆڵ و خاشاکی ئەلیکترۆنی دەگاتە 74 ملیۆن تۆن.