زاری كرمانجی-قەسرێ
ڕاگەیاندنی ناحیەی قەسرێ بڵاوی كردەوە: ” بەڕێوەبەری ناحیەكەمان بەیاوەری بەڕێوەبەری ئاوی سۆران. و ئەندازیاری سەرپەرشتیار و بەڵێندەری پڕۆژەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی قەسرێ سەردانی شوێنی خەزانی ئاویان كرد”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” بەمەست لەم سەردانە چۆنیەتی بەرێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەكە و چارەسەركردنی گیروگرفتی دابەشكردنی ئاو بۆ ناو سەنتەری ناحیەی قەسرێ و دانانی میكانزمی دابەشكردنی ئاو لە داهاتوو بۆ ئەو گوندانەی كە دەكەونە سەر رێگاكە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” بەرنامەو پلان هەیە كار لەسەر ئەوە دەكرێت، بۆ ئەوەی بەیەكجاری كێشەو گرفتی ئاوی خواردنەوە لە سنوری ناحیەی قەسرێ كۆتایی بێت.