مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و چەكی بێ مۆڵەتی ڕاگەیاند و هۆشداریشی بە سواڵكەر و فاڵگرەوەكان دا، لە هەر شوێنێك ببینرێن دەستگیر دەكرێن .
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنە ئەمنییەكانی پارێزگاكە ڕاگەیاند “بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان و ڕێگریكردن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، هەڵمەتی قەڵاچۆكردنی دیاردەیی سواڵ كردن و فاڵگرەوە و وەستان لە ترافیك لایتەكان و دەستبەسەرداگرتنی چەك، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕی بێ مۆڵەت، بەردەوام دەبێت،”
دەشڵێت “تەواوی هێزە ئەمنییەكانی شارمان ڕاسپاردووە تا پلانێكی ئەمنی تۆكمە جێبەجێ بكەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بنبڕكردنی یەكجاری دیاردەیی سواڵ كردن و فاڵگرەوە لە شارەكەماندا.”