سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی رایگەیاند ” مهسرور بارزانی بانگهێشتی وڵاتی ئازهربیجان كراوه”.
سهفین دزهیی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی كردووهتهوه، ” دوای پێشوازیمان لە ناسر مامادۆڤ، باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە”.
جهختیشی لهوه كردووهتهوه، “هاوکات باڵوێزی ئازەربایجان لە عێراق بانگهێشتنامەی وڵاتەکەی پێشکەش بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ بەشداریی کردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا COP29 کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت”.































































