شەهلا ڕەشید- سۆران:
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئیسنا” حەوت كەس ئامادەی خۆیان دەربڕیبوو بۆ كڕینی گرانترین جلی جیهان، دواتر لە فرۆشگایەكی ئۆنڵاینی ئەمریكی كەسێك پارەیەكی خەیاڵی بۆ ئەم جلە تەرخانكرد كە بڕەكەی یەك ملیۆن دۆلار بووە.
هەر لەم بڵاوكراوەیەدا ئاماژە بەوەشكرا” ئەم جلە زیاتر بە یارییەكی بەناوبانگی منداڵان دەچێت و ئەمەش زۆر سەرنجڕاكێش بوو بەلای خەڵكەكەوە تایبەت بۆ ئەوانەی ئامادەی خۆیان بۆ كڕینەكەی دەربڕیبوو، بەڵام ئەو كەسەی ئەم بڕە پارەیەی بۆ كڕینەكەی تەرخان كردووە ئاشكرایكرد” بڕی پارەكە 10% بۆ هاوكاری كردنی تووشبووانی شێرپەنجەیە.































































