زاری كرمانجی-سۆران:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/7/22 به‌ڕێز فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز نه‌سیر ماممادۆڤ باڵیۆزی ئازه‌بایجان له عێراق كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز باڵیۆزی ئازه‌ربایجان بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، گه‌یانده به‌ڕێز سه‌رۆكی دیوان بۆ به‌شداریكردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كاره‌كانی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ئاووهه‌وا (COP29) كه ڕۆژانی (11) بۆ (22)ی مانگی یازده (نۆڤه‌مبه‌ر)ی ئه‌مساڵ له باكوی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له دیداره‌كه‌دا هه‌روه‌ها بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان، دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز باڵیۆزی ئازه‌ربایجان خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌ردانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ باكو و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان به‌ڕێز ئیلهام ئه‌لییه‌ڤ، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه.