مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان ساڵی ڕابردوو ملیۆنێك و 300 هەزار تووشبووی ئایدز تۆماركراون كە لە نێویاندا 120 هەزار منداڵ هەن.
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئایدز ڕاگەیاند “سەرەڕای كاركردنی بەردەوام بۆ بنبڕكردنی نەخۆشیی ئایدز، كەچی ساڵی ڕابردوو ملیۆنێك و 300 هەزار تووشبووی نوێی ئایدز لە جیهان تۆماركراون، كە 120 هەزاریان منداڵن.”
زۆرترین قوربانیانی ئایدز لە وڵاتانی ئەفریقایە، سەرەڕای كاركردنی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی سێكسی و ڕێگەكانی گواستنەوە، بەڵام نەتوانراوە ڕێژەی تووشبووان بەو نەخۆشییە كەم بكرێتەوە .
بە گشتی زیاتر لە 30 ملیۆن تووشبووی ئایدز لە ژێر چارەسەری دان، هەر وەكوو لە ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان هاتووە هەروەها لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوو ڕێژەی تووشبوون بە ئایدزن نزیكەی 25٪ كەمی كردووە .
لە عێراق بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی نەخۆشیی ئایدز هەن و لەلایەن وەزارەتەكەوە هۆشداری دراوە لە زیادبوونی نەخۆشییەكە.