شەهلا ڕەشید- سۆران:
پزیشكێكی پسپۆڕ، دەڵێت” قۆخ، باشترین میوەیە بۆ لەش ساغی و تەندروستی، تایبەت بۆ منداڵان، خانمانی دووگیان و ئەوانەی ڕێجیم دەكەن.
د. كامەران ڕەسوڵ، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” سوودە تەندروستییەكانی قۆخ گەلێك زۆرن بۆ ڕێگری كردن لە نەخۆشی و پاراستنی تەندروستی مرۆڤ كە گرنگترینیان ئەمانەن :
- بەسوودە بۆ ڕێجیم كرد و ڕێگری كردن لە دووبارە قەڵەو بوونەوە و زۆری كێش، چونكە بڕێكی كەم كالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵییەكان و ئاو، مرۆڤ هەست بە تێری دەكات.
-بۆ خانمانی دووگیان سوودی تایبەتی هەیە و ڕێگری دەكات لە تووشبوون بە قەبزی و زۆربەی ڤیتامین و كانزا سەركییەكانی تێدایە كە گرنگن بۆ گەشەی كۆرپەلە و دایكان.
-ڕێگری دەكات لە كەمی پۆتاسیۆم، بۆیە ڕۆڵێكی باشی هەیە بۆ خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی بەرزی فشاری خوێن.
-یەكێكە لە خۆراكە گرنگەكان بۆ گەشەی منداڵ و كێش و باڵای تەندروست.
-بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست و گەشبوونەوەی، نەهێشتنی چرچ و لۆچی، ڕەشبوونی ژێر چاو، سیس بوونی پێست، زوو سپی بوونی مووەكانی قژ و هەڵوەرینی.
-خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرمبوونەوەی ئێسك و هەوكردنی جومگەكان و چەندین جۆری شێرپەنجە.
-یارمەتیدەرە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكرە لە خوێن دا، میوەیەكی زۆر باشە بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە.
-پاراستنی تەندروستی چاو و بەهێز كردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوكوێری.
-كەمكردنەوەی گرژبوونی ماسولكە، هیلاكی و شەكەتی بەردەوام و تووڕەیی. - ددانەكان دەپارێزێت و لێناگەڕێت تووشی هەوكردن، كلۆری، ئاوسان و خوێنبەربوونی پووك ببن.