زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، هەروەها خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ 15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە سنوورییەكانی باشووری رۆژئاوای هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە، هەروەها پلەكانی گەرما بە رێژەی یەك بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.