مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی:
لە نێوان زیاتر لە 60 زانکۆی جیهان، خوێندکارێکی کورد لە پێشبڕکێی توێژینەوە و داهێنان لە زانکۆی ئەبووزەبی، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ئەمیر حەمید مەجید بە توێژینەوەیەک لە بارەی (ناسینەوەی هێما بە بینایی بۆ دەقی دەستنووسی سریانی) بەشداری کرد لە یازدەیەمین پێشبڕکێی توێژینەوە و داهێنان لە زانکۆی ئەبووزەبی، کە 64 زانکۆ لە 14 وڵاتی جیهان بەشدارییان تێدا کردبوو.
توێژینەوەکەی ئەمیر حەمید لە نێو 400 توێژینەوەی تر، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ئەمیر یەکەمین خوێندکاری کوردە لەم پێشبڕکێیەدا پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
سەرۆکایەتی زانکۆی کوردستان، لە پێشوازییەکەدا پیرۆزباییان لەو خوێندکارە کوردە کرد و خەڵاتی تایبەتی زانکۆیان پێشکەش کرد.