زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
ئەوە چەند ڕۆژێك بوو هاووڵاتییانی سەنتەری قەزای مێرگەسۆر و بەشێكی ناحیە و گوندەكانی بێ ئاو بوون. بەڕێوەبەری ئاوی مێرگەسۆریش، دەڵێ، كێشەكە چارەسەر بووە و لە ماوەیەكی نزیكدا ئاو دەگاتەوە هەموو ئەو ماڵانەی لەو ماوەیەدا بێ ئاو بوون.
مەجروم دینۆ، بەڕێوەبەری ئاوی مێرگەسۆ، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی گرفتی ئاو لە بەشێكی ناحیە و گوندەكانی سنووری قەزای مێرگەسۆر دروست بوو، بە هەوڵی قایمقامی قەزای مێرگەسۆر گرفتەكە چارەبوو.
بەڕێوەبەری ئاوی مێرگەسۆر، گوتیشی: بەگوژمەی یەك ملیار و نەوەد ملیۆن دینار توانرا مووەلیدەی تازە بۆ ئاوی ناوچەكە دابین بكرێت، هەریەك لە ناحیەكانی گۆڕەتوو، مەزنێ و پێران و 46 گوندی ناوچەكە و بەشێكی سەنتەری قەزای مێرگەسۆر كێشەكەیان چارەسەر كرا و دوای یەك هەفتە لەنەبوونی ئاو هەوڵدەدەرێت ئەمڕۆ ئاویان بۆ بچێت.