زاری كرمانجی-سۆران:
رەزامەندی دراوە، بۆ درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لەو سزاو سووەی كەوتۆووەتە سەر قەرزاران.
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری، باس لەوەكراوە”رەزامەندی وەرگیراوە لەسەر قەرەبووكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لەو سزاو سووەی كەوتووەتە ئەستۆی قەرزارانی باج بۆ ساڵانی پێشتر”.
ئاماژە بەوەشكراوە، “ئەم درێژكردنەوەیە تاوەكو 28ی8ی2024 بەردەوام دەبێت.”
لە كۆبوونەوەی رۆژی 27ی ئاداری 2024ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆمەڵێك بڕیار بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دران، لەوانە لێخۆشبوون لە قەرزە كەڵەكەبووەكان لە باج و سزای پێبژاردنی هاتوچۆ و ئاو و كارەبا.
د. كەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “بڕیاری پێشتری ئەنجوومەنی وەزیران هەیە، رۆژە پشوووەكان بۆ لێخۆشبوون لە باج قەرەبوو كراونەتەوە و ئەوەش جۆرێك لە جۆرەكان درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونەكەیە.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو: “ئەو بڕیارە وەك ئاسانكاری و هاوكارییە یۆ هاووڵاتییان و باجدەران و كۆمپانیاكان.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بڕیارێكی دیكەش لە بەرژەوەندیی كۆمپانیاكان دراوە، لەوانە كاتی یاسایی پێشكەشكردنی بودجەی كۆمپانیاكان پێویست بوو تاوەكو 30ی حوزەیران بێت، بەڵام ئەو كاتەش تاوەكو 28ی ئابی 2024، درێژ كراوەتەوە”.