زاری كرمانجی :
قائیمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر چوار ملیار دینار دەربڕیووە بۆ جێبەجێ كردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەت گوزاری .
ئەحمەد بارزان عەلیكۆ قائیمقامی چۆمان، دووپاتی كردەوە، پڕۆژەكان لە بوارەكانی
ئاو، كارەبا، قیڕتاوكردن و كۆنكرێت كردنی شەقام و كۆڵانەكانە پێكدێن، سەرجەم پڕۆژەكانیش لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و لە داهاتووەكی نزیك دەكەوێتە واری جێبەجێ كردن .
قەزای چۆمان، لە ڕووی كارگێڕییەوە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەكەوێتە سەر ڕێگای هامڵتۆن، 180 كیلۆمەتر لە باكووری پارێزگای هەولێر و 25 كیلۆمەتر لە سنووری ئێران دوورە، چۆمان ساڵی 1961 دروست كراوە و ساڵی 1970 كراوەتە قەزا.

































































