مەولان بەکر
دەرچووی بەشی کۆمەڵناس لە زانکۆی سۆران
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا پێویستمان بە کەسی توێژەرە بۆ ناوچەکەمان وه بۆ دامەزراوەکانمان. هیچ کۆمەڵگەیەک بێ توێژەر نەبووە وەناش بێت، کەچی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆ سۆران لەبەر کەمی کەسانی توێژەر ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کێشەکان ڕوو لەزیاد بوونە.
لەبەر فراوانی ناوچەکەمان بڕیار لەسەر قەزای سۆران درا کە بوو بە ئیدارەی سەربەخۆ. هەریەکە لە ئیدارەی سۆران و قەزاکانی (چۆمان و ڕواندوز و مێرگەسوور). زۆر ترین کاری پرۆژی لێی جێ بەجێدەکرێت لە دوای ئەوەی کە سۆران بوو بە ئیدارەی سەربەخۆ، کەجێگای دەست خۆشیە بۆ جێبەجێکارانی ئەم پرۆژانە. بەڵام پێویستە کەسانی توێژەر دەربخەن چونکە ناوچەکەمان پێویستیان بەزۆرترین کەسی توێژەرە کەچی بەدەستی کەمی کەسانی توێژەر دەناڵێنێت، ڕێژەیەکی زۆری دەرچووی بەشەکانی (دەروونزانی و کۆمەڵناسی) لە هەردوو ڕەگەز لەخۆی دەگرێت. کەچی بەبێ کارو پیشە ماونەتەوە تەنانەت ناتوانن کاری وانەبێژیش بکەن وەکو دەرچووانی بەشەکانی تر لە قوتابخانەکان، وە ناتوانن بەخۆبەخشیش کار بکەن. کەچی هیچ کارێکیان دەست ناکەوێت بۆ ئەوەی خزمەتی تاک و دامەزراوەکان لەم سنوورە بکەن. کەسانی توێژەر بەکەمی دەبینرێن هەم لە دامەزراوەکان وەک (قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان و لە شوێنە گشتیەکان ولە گرتن گواستنەوەکان ……هتد.) تەنانەت لەبازار و شەقامەگشتیەکان لە نێو سەنتەری ناحیە و گوندەکانیش چونکە ئەم ناوچەیە پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی بەهێز لەخۆ دەگرێت. کەچی هەم لە ئێستادا وە هەمیش لە رابردوو ئەم پەیوەندیە کۆمەڵایەتیە بوونی هەبووە.
ئەو هەلومەرجەی کەسی توێژەر دەڕخسێنێت بەهیچ کەسێکی تر ناڕەخسێت، بۆ ئەوەی زیاتر تاکەکانمان ئاشنای رێگای سەرکەوتن بن و دووربن لە تەواوی کێشەکان پێویستە توێژەر بوونی هەبێت و ڕۆڵی هەبێت.
من وەک توێژەرێک پێشنیار دەکەم بۆ لایەنی پەیوەندیدار لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزاکانی تر، کە زیاتر بتوانن گرینگی بەکەسی توێژەر بدەن دەریان بخەن بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت پێشکەش بکەن بە تاکەکان و کۆمەڵگەیان و بەدامەزراوەکانیان. تاکو بتوانن زیاتر خۆیان و ناوچەکەیان بەرەو پێشەوە بەرن.