موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
بەهۆی هەڵكەوتەی ئیدارەی سۆران و سەرسنووری ناوچەكە و ململانێی سیاسی نێوان عێراق و ئێران، رووبەڕێكی یەكجار زۆری دەڤەرەكە بەمین داپۆشراوی هەیە، ئەمەش وای كردووە خەڵكێكی زۆر ببێتە قوربانی و شەهید و بریندار ببن .
عەلی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی كار و باری مینی هەولێر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 321 ناوچەی مین رێژكراوی لێیە و 2415 كەسیش لە ساڵانی رابردوو تا ئێستا بەمین و تەقەمەنی شەهید و بریندار بوونە.
بەڕێوەبەری گشتی كار و باری مینی هەولێر، دەڵێت:”چەند تیمێكی مینلابەری سەرقاڵی كاری پاكسازی مینن، لە ماوەی رابردوو رووبەڕێكی بەرفراوانیان لە مین پاكردۆتەوە و رادەستی خاوەنەكانیان كراوەتەوە و ئێستا سوودی لێ دەبینن.
دووپاتی كردەوە، لە سەر ئاستی كوردستان، قەزای چۆمان وەك دووەم ناوچەی پڕ لە مین و تەقەمەنی دێت، ژمارەیەكی زۆری كێڵگەی مین ڕێژكراوی لێ یە .