زاری كرمانجی-سۆران:
لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە چاككردن و قیڕتاو كردنی شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی خەلیفانی نوێ.
مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان، بە زاری كرمانجی گووت: ” كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان بەردەوامی هەیە لە سەنتەری قەزاو گوندەكانی سنوورەكەمان بەپێی بەرنامەو پلان و ئەو بودجەیەی لەبەردەستمانەدایە، هەروەها ڕەزامەندی دەرچووە و بودجەش تەرخانكراوە بۆ چاككردن و قیڕتاو كۆنكرێت كردنی شەقامێكی سەرەكی گوندی كەلەكین و كۆڵانەكانی گوندی ئاڵانە”.
ئاشكراشی كرد: ” كاركردن لە شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی خەلیفانی نوێ بەردەوامیان هەیە، بە گوژمەی نزیكهی 900 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كۆنكرێت و قیڕتاو دەكرێن.