زاری كرمانجی :
بەمەبەستی پابەندبوونی هاووڵاتییان بە پارەی خۆراك و رەوانەكردنی پارەكە لەلایەن بریكارەكانی خۆراك، چەند بڕیارێكی نوێ دەردەچێت، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك، دەڵێت:” ئەو بریكارانەی پارەی خۆراكیان نەهێناوە، ئەوا دابەشكردنی خۆراكیان پێ رادەگیرێت.
بەپێی نوێترین بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، پێویستە سەرجەم بریكارەكان حیساب بانكیان هەبێت و لەو ڕێیەوە پارەی بەشەخۆراك بۆ ئەو وەزارەتە بگەڕێننەوە، ئەوەی پێیەوە پابەند نەبێت، پێدانی خۆراكیان پێ دەوەستێت.
وەزارەتی بارزگانی عێراق، ئاماژەشی بەوەدا، هەر بریكارێك تا 31ـی تەمووز لیستی بریكاری مانگی حوزەیران كە بەشەخۆراكی سەبەتەی پێنجەمی لەسەر دابەش كراوە نەباتەوە و پارە پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی نەكات، بڕیاری ڕاگیرانی بەشەخۆراكی لەسەر جێبەجێ دەكرێت.