زاری كرمانجی-دیانا
بەهۆی تێكچوون و نەمانی ئاوی خواردنەوە لە چەند بیرێكی ئیرتیوازی لە گوندەكانی هاودیان و شاوراوە، لە ڕێگەی تانكەرەوە ئاوی خواردنەوەيان بهسهر دابەش دەكرێت.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەمەبەستی چارەسەری گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی گوندەكانی هاودیان و شاوراوە، سەربە ناحیەی دیانا، بەهۆی تێكچوون و بڕانی ئاوی سێ بیری ئیرتیوازی گونەكانیان، بەدواداچوون و سیانە بۆ بیرەكان دەكرێت، بۆ دووبارە لێدانەوە و چارەسەر كردنی گرفتەكە”.
گووتیشی: ” لە ئێستادا لە ڕێگەی تانكەرەوە ئاوی خواردنەوە بەسەر ئەو ماڵانەی گوندی هاودیان و شاوراوە دابەش دەكرێت، كە گرفتی ئاوی خواردنەوەیان هەیە.