شەهلا ڕەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی هەناوی، ڕۆماتیزم و فەقەرات، دەڵێت” داخورانی ئێسك زیاتر تووشی ڕەگەزی مێینە دەبێت و چەندین هۆكاریشی هەیە كە لە درێژەی بابەتەكەدا ئاماژەیان پێدەكەین.
د. سۆران محەمەد، پسپۆڕی هەناوی، رۆماتیزم و فەقەرات، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” داخورانی ئێسك یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان و زیاتر تووشی رەگەزی مێ دەبێت، هەروەها نیشانەكانیشی بریتین لە ئازاری ئێسك و جومگە، ئاوسان و كەمبوونەوەی جوڵە لەو جومگەیەدا، هۆكارەكانیشی ئەمانەی خوارەوە دەگڕێتەوە:
-تەمەن %80 لە سەروو تەمەنی 55 ساڵی دەبن
-قەڵەوی
- زۆر بەكارهێنانی جومگە
-هۆكاری بۆماوە
-ناڕێكی لە جومگەدا بەهۆی زگماكی یان ڕووداو
ئەم پزیشكە دەشڵێت” ئەو جومگانەی زۆر تووشی داخوران دەبن بریتین لە ئەژنۆ، بڕبڕەكانی پشت و مل، پەنجە گەورەی دەست، حەوز و شان، چارەسەرییەكانیشی بەپێی تووشبوونەكە دەگۆرێت بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بەم شێوەی خوارەوە چارەسەر وەردەگرێت:
-دابەزاندنی كێش - كەمكردنەوەی هاتووچۆ كردن لەسەر پلیكانەكان و نوشتانەوەی جومگە
- وەرزش كردن
-دەرمانی ئازارشكێن
-دەرزی لێدان بۆ ناو جومگە - چارەسەری سروشتی
-لەیزەر كە چارەسەرێكی تازەیە بە ئامێر
































































