رێبوار حەمەلاو شوانی
رۆژ به رۆژ له واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان نزیكتر ده‌بینه‌وه كه وابریاره له رۆژی 20ی مانگی 10ی 2024 ئه‌نجام بدرێت و گشت حزب و لایه‌نه‌كانیش ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ربڕیووه .
لێره‌دا ئه‌وه‌ی له سه‌روی هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی تر ورگرنگه به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتیمان و جوانتركردن و به‌هێزتركردنی ئه‌م قه‌واره‌یه كه به‌رهه‌می خوێن و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌م گه‌له سته‌مڵێكراوه‌ی نه‌یارانی كورده ، دواتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان وهه‌ڵگرتنی ئه‌و كۆسپ وئاسته‌نگانه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌روانی له پاڵێوراوه‌كان هه‌یه ، گرنگه ئه‌و راستییه‌ش فه‌رامۆش نه‌كه‌ین كه ئه‌وانه‌ی كه خۆیان كاندیدكردووه بۆ حزب و لایه‌نه‌كانیان له ئاست ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییانه دابن و هه‌رگیز به‌ڵێنێك نه‌ده‌ن یانیش ئه‌گه‌ر توانایی ئه‌و ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تییه قورسه‌یان نییه باشتر به‌شداری نه‌كه‌ن چونكه كاتێك به‌ڵێن و گفته‌كان نه‌ێنه‌دی ئه‌و كاته بێ متمانه‌ی و ساردبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سه به‌ڵكو زیان به حزبیش ده‌گه‌ێنێت ، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وانه‌ی كه متمانه وده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان و حزبه‌كه‌یان به‌ده‌ست دێنن گرنگه له رووی هوشیاری و رۆشنبیری و دڵسۆزییه‌وه چاودێركی ورد و خاكه رێ و دڵسۆز بن ، نه‌ك نا شاره‌زایانه زیان به حكوومه‌ت و به‌رژوه‌ندییه باڵاكان بگه‌ێنن .
هه‌روه‌ها ئه‌و حزب ولایه‌نانه‌ی كه خۆیان به ئۆپۆزسیۆن پیشان ده‌دا ، به‌ڵام زۆر ڕق هه‌ڵگر و سته‌مكارانه و ناته‌ندروستانه هه‌موو حكوومه‌ت و قه‌واره‌كه‌یان ده‌كرد ئامانج و نێو په‌رله‌مانیان كردبووه شوێنی شه‌ڕ و جنیێودان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ناته‌ندروست كه هیچ خزمه‌تی به به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ده‌كرد ، له كاتێكدا ده‌بوو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی حكوومڕانی بوون خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ناو ده‌برد ، به‌ڵام زۆر ناته‌ندروستانه زیانی گه‌وره‌یان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی وه‌ڵات ده‌گه‌یاند ،چونكه هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه به ناو ئۆپۆزسیۆن هیچكامیان له سه‌ر بنه‌مای په‌رۆشی و دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان ئه‌ركه‌كانیان به‌جێ نه‌گه‌یاند به‌ڵكو ڕێك پێچه‌وانه‌كه‌ی خزمه‌تی نه‌یارانی كوردستانیان كرد
گرنگه هه‌موو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له خزمه‌ت پروسه‌ی دیموكراسی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دا بێ و گرنگه گیانی یه‌كترقبووڵكردن و به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتیمان له سه‌رووی هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی تر بێت ، هیچ پاساو هێنانه‌وه‌یه‌كی بێ بنه‌ما و ده‌نگ نه‌هێنان و متمانه وه‌رنه‌گرتن له خه‌ڵك ده‌خوازێت كه ئه‌و حزب ولایه‌نانه به‌خۆیان دا بچنه‌وه نه‌ك ئاسته‌نگ و كێشه و پشێوی دروست بكه‌ن ، ده‌بێ ئه‌و لایه‌نه‌شی كه ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن به چاوی خۆشه‌ویستی و نیشتیمانپه‌وه‌ری وكوردپه‌وه‌ری له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و قه‌واره‌ی كه مامه‌ڵه‌بكات نه‌ك وه‌ك دو‌ژمنێك .
گرنگه هه‌موو حزب ولایه‌نه‌كان ڕچاوه هه‌ڵومه‌رج و رووداو پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و جیهان بكه‌ن و ئه‌وله‌ویییه‌تی سه‌ره‌كی پارێزگاریكردن له‌م قه‌واره‌یه و به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستان بێت ،چونكه هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مووان وه‌ك دووریه‌گی ئارام و سه‌قامگیره له نێو رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی پڕ كێشه وململانێیدا و نه‌یاری ده‌ره‌كی زۆره ، چونكه هه‌میشه دوژمنانی كوردستان له دوای هه‌لومه‌رجێك ده‌گه‌ڕێن كه زیان به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان بگه‌ێنن ، به‌ڵگه‌ش بۆ هه‌مو ئه‌و راستییانه رووداو و پێشهاته‌كانی 10 ساڵی رابردوو و هه‌ر نه‌خۆشی كۆڕۆنا و شه‌ڕی تیرۆر و په‌ڵاماردانی كوردستان به مووشه‌ك و درۆن وقه‌یرانی دارایی وئابووری و هتد كه هه‌موویان مه‌رامیان تێكدان و لاوازكردنی ئه‌م ئه‌زموونه بوو ، به‌ڵام به هه‌وڵ و هیمه‌ت وخۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان و سیاسه‌ت وئیداره‌دانی ژیرانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، نه‌ك هه‌ر ئه‌و خه‌ونه نه‌زۆكانه نه‌هاتنه دی به‌ڵكو هه‌نگاو و كاره‌كان زیاتر به‌ره‌و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری چوون و دروستكردنی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما و چه‌واشه‌كاری و شه‌ڕی راگه‌یاندن نه‌یتوانی و ناتوانێ جوانی هه‌نگاو و خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی كوردستان و ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌ته‌كان له رۆژه سه‌خته‌كاندا بشارێته‌وه ، بۆیه ، گرنگه و ده‌بێ ده‌بێ هه‌ڵبژادن له پێناو خزمه‌تكردن و جوانتركردن و به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بێ.