زاری كرمانجی-سۆران
چەند ڕۆژێكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، كە مووچەی كەس و كاری شەهیدان بە هەوتا كردنی لەگەڵ بەغدا زیاد بكرێت.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” سەبارەت بە هەوتا كردنی مووچەی كەس و كاری شەهیدان لەگەڵ مووچە خۆرانی عێڕاق و زیاد كردنی مووچەكانیان، تا ئێستا هیچ بڕیاری فەرمیمان بۆ نەهاتووە لەم ڕووەوە”.
سەرچاوەكە هێمایی بۆ ئەوەش كرد: ” هەر بڕیارێكی لەم جۆرە بە فەرمی هەبێت، ئاگادار تان دەكەینەوە.

































































