زاری كرمانجی-سۆران
د. عەبدلوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری سۆران، ڕایگەیاند: ” بە دروشمی ” پڕۆژەی لە گردەوە بۆ ئەشكەوت ” بەپێی گرێبەستی نێوانمان، بڕیارە لە مانگی 9ی ئەمساڵ، جارێكی دیكە تیمێكی شوێنەوارناسانی ئەڵمانیا، بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و دەست بكەنەوە بە ئەنجامدانی كاری كنە و پشكنین لە شوێنەواری گردە دەشت و شوێنێكی دیكەی شوێنەواری لە سنووری ئیدارەی سۆران”.
گووتیشی: ” پێشتریش بە هاوبەشی لەگەڵ شوێنەوارناسانی ئەڵمانی، كاری كنەو پشكنینمان لە گردە دەشت ئەنجامداوە، توانراوە چەند چینێك بدۆزرێنەوە، چینی خوارەوەی بۆ زیاتر لە هەشت هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، هەروەها لە ناوەڕاستی گردەكە چینێكی سەردەمی ئیسلام دۆزرایەوە، لە چینی سەرەووەی گردەكەش خەڵوز و پاشماوەی میرنشینی سۆران، هەروها شوێنەواری سەربازی سەردەمی بەعس، دیارە گردەكە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستڕێژی كراوەتە سەرو وەك شوێنی چەك و جبەخانە بەكارهاتووە.