مههدى محهممهد – زارى كرمانجي :
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیاندراوێكدا دەستگیركردنی مەترسیدارترین سەركردەی داعشی راگەیاند و دەڵێ “گۆرستانێكی پڕ لە قوربانیانی كەسانی ئەمنی و مەدەنی كردووە.”
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند ” ‘ئەبو هبە’ مەترسیدارترین سەركردەی داعش، دوای چەندین مانگ كاركردن و و گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی، دەستگیركرا.”
دەزگای ناوبراو دەشڵێت “دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەوەداناوە كە لە ریزەكانی داعشدا بووە لە فەللوجە و وەك بەرپرسی ئەمنی بۆ دەوڵەت كاری كردوە.”
‘ئەبو هبە’ دانی بە بوونی گۆرستانێكدا ناوە لە فەلوجە، كە تەرمی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەكان و هاوڵاتییانی مەدەنی تێدا نێژراوە و بەشداری سەرەكی بووە لە كوشتنیان.
لە ئێستادا هەروەكوو دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بۆ دەكات، پاشماوەی سێ لەو قوربانییانە لە گۆڕستانەكە دۆزراونەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە بۆ ئەوەی تەواوی تەرمەكان دەربهێنرێن.