زاری كرمانجی – سۆران :
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێكدا خستنە خوارەوەی مووشەكێكی دوور مەودای ڕاگەیاند .
میدیاكانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەكشەممە 21ـى تەممووز بڵاویان كردەوە كە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، مووشەكێكی دوور مەودای خستە خوارەوە بە لەوەی بگاتە خاكی ئیسرائیل.
لە هەواڵەكەدا باس لەوەشكراوە بەشێكی زۆری دانیشتووانی شاری ئیلات لە باشووری ئیسرائیل لە دوای زەنگی ئاگاداركردنەوە، شارەكەی خۆیان جێ هێشتووە .
هاوكات سوپای ئیسرائیل ئاشكرای دەكات مووشەكە لە یەمەنەوە ئاراستە كراوە.
شەڕ و پێكدادانەكان لە نێوان سوپای ئیسرائیل و حووسییەكانی یەمەن، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو توندتر بووە و دوێنێ فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل كۆگای نەوت و وێستگەی كارەبا لە بەندەری حەدیدە لە یەمەنی كردە ئامانج.
































































