شەهلا ڕەشید- سۆران
پزیشكێكی ڕووسی دەڵێت ” هەندێك جۆری خواردن زیانێكی زۆر بە ددانەكان دەگەیەنن، بۆیە هەوڵبدەن نەیخۆن یانیش زۆر بە كەمی بیخۆن.
د. ئالێكسی كابانۆڤ، پسپۆڕی خۆراك، ڕایگەیاند” چەند خواردنێك هەن كە ڕۆژانە بەشێكی زۆری خەڵك دەیخۆن بێ ئەوەی گرنگی بە زیانەكانی بدەن، چونكە ئەم جۆرە خواردنانە زیانێكی زۆر بە مینای ددانەكان دەگەیەنن.
خواردنەكان بریتین لەمانەی خوارەوە:
-شیرینی: خراپترین خواردنە بۆ ددان، چونكە ئەو بەكتریایەی لە ناو دەم هەیە دەیگۆڕێت بۆ ترشی و دەبێتە هۆی خورانی مینای ددان.
-ترشییەكان: میوە و شەربەتە ترشەكان زیان بە مینای ددان دەگەیەنن، بە هیچ شێوەیەكیش ناكرێت پێش نانی بەیانی بخورێن.
-خواردنەوە گازییەكان، چای و قاوە: دەبنە هۆی دروستبوونی چینێك لەسەر مینای ددان و بەكتریاكان لەسەری گەشە دەكەن.