زاری كرمانجی-سۆران
دوای ڕاگەیاندنی دەرەنجام و یەكەمەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ناوی 10 یەكەمەكانی سەر ئاستی سنوورەكەیان بۆ ساڵی یەكەم ڕاگەیاند.
ڕگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” هەرچەند بۆ ئەم ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) قوتابیانی سنورەكەمان لەنێو سێ یەكەمەكانی هەرێمی كوردستان، بەچەند پۆینتێك لە دواوە بون، بەڵام خۆشبەختانە ڕێژەیەكی هەرە زۆری قوتابیانمان نمرەی بەرز بەرزیان بەدەستهێناوە، هەروەك لە ڕێزبەندی خشتەی دیاریكراو ئاماژەمان بۆی كردووە، بۆ بەرچاو ڕوونی گشت لایەك بەشێكی قوتابییانمان بەمەبەستی بەدەستهێنانی نمرەی بەرز چەند بابەتێكیان بۆ خولی دووەم جێهێشتووە”.
لە كۆتایدا ئەوە خراوەتەڕوو: ” پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی 10 یەكەمەكانی سەرئاستی سنوورەكەمان و قوتابییانی دەرچوو دەكەین و هیوای نمرەی بەرزیش بۆ قوتابییانی خولی دووەم دەخوازین و سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان و سەرپەرشتیاران و دەستەی كارگێڕی قوتابخانەكان و مامۆستایان و بەخێوكاری قوتابیانمان دەكەین،دەستی ماندوبونتان دەگوشین.

