”ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌مساڵ گه‌شتی عومره ئەنجام دەدەن، نابێت پێشتر له گواستنه‌وه‌ی حاجیان به ڤیزه‌ی جۆراوجۆر تێوه‌گلابن”
زارى کرمانجى:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ٢١ى تەممووزى ٢٠٢٤، کۆمپانیاکان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ گرێبەستی گەشتی عومرە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە ئاگاداری كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ده‌كاته‌وه، ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره بكه‌ن بۆ گرێبەستی گه‌شتی عومره.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە “به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ ڕێكار و میكانیزمی تایبه‌تیی گرتووەته به‌ر، بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی عومره له هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی عومره‌كاران و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندان مه‌رج و ڕێنمایی نوێ دانراون بۆ كۆمپانیاكان، كه گرنگترین مه‌رجه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌مساڵ گه‌شتی عومره ئەنجام دەدەن، نابێت پێشتر له گواستنه‌وه‌ی حاجیان به ڤیزه‌ی جۆراوجۆر تێوه‌گلا بن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “هیچ كۆمپانیا و كه‌سێك بۆی نییه نه به ڕێگەی ئاسمانی نه به ڕێگەی وشكانی گه‌شتی عومره ڕێک بخات به‌بێ مۆرکردنی گرێبه‌ستی تازه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی دەبێتەوە”.